نێردرانی تاقمێکی دیکە لە بریندارانی شیمیایی هەڵەبجە بۆ ئێران بۆ چارەسەریی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i348206-نێردرانی_تاقمێکی_دیکە_لە_بریندارانی_شیمیایی_هەڵەبجە_بۆ_ئێران_بۆ_چارەسەریی
ئەمڕۆ سێیەمین تاقمی بریندارانی شیمیایی هەڵەبجە بەمەبەستی چارەسەریی ڕەوانەی ئێران کران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2018 14:43 Asia/Tehran
  • نێردرانی تاقمێکی دیکە لە بریندارانی شیمیایی  هەڵەبجە بۆ ئێران بۆ چارەسەریی

ئەمڕۆ سێیەمین تاقمی بریندارانی شیمیایی هەڵەبجە بەمەبەستی چارەسەریی ڕەوانەی ئێران کران .

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،لوقمان  عەبدولقادر،سەرۆکی  کۆگەی  قوربانیانی  بوردومانی شیمیایی هەڵەبجە  ڕایگەیاند:  ئەمڕۆ  هەینی سی و یەکەمی ئووت ، سێیەمین تاقم لە بریندارانی  شیمیایی هەڵەبجە لەوان حەوت بریندار کە باری تەندوروستیان زۆر شپرزە بوو بۆ پێویستیان بەوە بوو بۆ درێژەی چارەسەرکرانیان  لەئێران دابن، نێردرانە  ناوەندەکانی  دەرمانی ئەم وڵاتە.

لوقمان عەبدولقادر  وتیشی کە مانگەکانی ڕابردوو دوو تاقمی دیکەی  ئەم بریندارانە بۆ ئێران نێردرابوون و ژومارێک لەوانیش نەشتەرگەری دەم وچاویان بۆ کرا.

لەماوەی مانگەکانی ڕابردووش زۆربەی بریندارانی شیمیایی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ چارەسەرکران  نێردراونەتە ناوەندەکانی  تەندوروستیی ئێران .