پێکھاتنی ھێزی سەربازیی ھاوبەش لە نێوان کوردو ھێزەکانی عێراق لە پارێزگای موسڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i348328-پێکھاتنی_ھێزی_سەربازیی_ھاوبەش_لە_نێوان_کوردو_ھێزەکانی_عێراق_لە_پارێزگای_موسڵ
وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لقی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند: دەوڵەتی عێراق ھێزێکی پێنج ھەزار کەسی داگری کوردو ھۆزەکانی دیکەی ئەم پارێزگایە پێک دێنێ بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشتی ئەم ناوچەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2018 12:55 Asia/Tehran
  • پێکھاتنی ھێزی سەربازیی ھاوبەش لە نێوان کوردو ھێزەکانی عێراق لە پارێزگای موسڵ

وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لقی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند: دەوڵەتی عێراق ھێزێکی پێنج ھەزار کەسی داگری کوردو ھۆزەکانی دیکەی ئەم پارێزگایە پێک دێنێ بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشتی ئەم ناوچەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، غیاس سورچی وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لقی پارێزگای نەینەوا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ھەواڵیی کوردی زمانی ئێس ئێن ئێن ڕایگەیاند: دوای شاڵاوەکەی داعش بۆ سەر پارێزگای نەینەوای عێراق و داگیرکردنی بەشگەلێکی زۆری ئەم پارێزگایە، پتر لە دەھەزار داخوازیی لە لایەن ھۆزو ئەتنە جۆربەجۆرەکانی دانیشتوی ئەم پارێزگایە بۆ پێکھێنانی ھێزێکی سەربازیی تایبەتیی پارێزگای نەینەوا بە مەبەستی بەرەڤانی و پاراستنی ڕەوانەی دەوڵەتی عێراق کراوە.

وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لقی پارێزگای نەینەوا، وتووشیەتی: لە حاڵی ئێستاداو بە سەرھەڵدانی بۆشایی ئاسایشتی دوای چوونەدەرەوەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەشگەبێکی ئەم پارێزگایە، دەوڵەتی عێراق ھەنگاوێکی بەکردەوەی لە ئاراستەی پێکھێنانی ھێزی سەربازیی تایبەتی لە پارێزگای نەینەوا دەست پێ کردووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: دەوڵەتی عێراق بە شێوەی فەرمی ڕەزامەند بووە بە دامەزرانی ئەم ھێزە کە داگری پێنج ھەزار کەس لە ھۆزو ئەتنە جۆربەجۆرەکانی دانیشتووی پارێزگاکە لەوانە کوردو عەرەب و تورکمانە.

ناوبراو ھەروەھا پێشی داگرتووە کە ھۆی پێکھاتنی ئەم ھێزە سەرھەڵدانی بۆشایی ئاسایشتیە لە نەینەواداو پێکھاتەکەش بە پێی پشکی حیزبایەتی نابێت و ئەم ھێزە سەربازییە لە چوارچێوەی سوپای عێراق و لەژێر فەرمانی سوپادا چالاکی دەنوێنێ.