هەوڵی پارتی و یەکیەتی بۆ لەگەڵ خۆخستنی چوار لایەنە ناڕازیەکە
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکەن، کە چوار لایەنەکەی هەرێمی کوردستان بەرنە بەرەکەی خۆیانو لەبەغدا پێکەوە هەڵوێست رابگەیەنن.
پارتیو یەکێتی چەند رۆژێکە دەستیان بەگفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات هەرێمی کوردستان کردووە، کە لەبزووتنەوەی گۆڕانو یەکگرتووی ئیسلامیو کۆمەڵی ئیسلامیو هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی دادپەروەری پێکهاتوون.
بەپێی زانیارییەکان ئەو گفتوگۆیانەی پارتیو یەکێتی بۆ ئەوەیە، کە ئەو چوارلایەنە بەرنە بەرەکەی خۆیان لەبەغدا، بۆ ئەوەی پێکەوە هەڵوێست لەبارەی پێشهاتەکانی عێراقو پێکهێنانی حکومەت رابگەیەنن.
هەر بەپێی زانیارییەکان شاندی پارتیو یەکێتی، کە بەجیا لەگەڵ گۆڕانو کۆمەڵو هاوپەیمانیو یەکگرتوو کۆبوونەتەوە، داوایان کردووە، بەشداری ئەو پرۆژەیە بکەن، کە ئامادەیان کردووە بۆ بەردەم لایەنە عێراقییەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە، پارتیو یەکێتی پێشتر پرۆژەیەکی هاوبەشیان بۆ بەشداری لەحکومەتی عێراق ئامادەکردووەو ئێستا لەسەر بنەمای ئەو پرۆژەیە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان دەکەنو پێشمەرجیان بۆ بەشداری لەحکومەتی داهاتوو.