دەستپێکی ڕیکلامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i348977-دەستپێکی_ڕیکلامی_هەڵبژاردنی_پەرلەمانی_لە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
پڕوو پاگەندەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بە بەشداریی 773 بەربژاری هەڵبژاردن لە 29 ڕەوتی ڕامیاریی دەستی پێ کردوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2018 03:00 Asia/Tehran
  • دەستپێکی ڕیکلامی  هەڵبژاردنی  پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

پڕوو پاگەندەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بە بەشداریی 773 بەربژاری هەڵبژاردن لە 29 ڕەوتی ڕامیاریی دەستی پێ کردوە.

بەپێی ڕاپۆڕی ڕۆژی  چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، دوای  وەدرەنگ کەوتنێکی  یەک حەوتەیی ، پڕۆپاگەندە و تەبلیغات  بۆ پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق دەست پێکراوە  .

ئەم هەڵبژاردنە لە سێ پارێزگەی  هەولێر، دهۆک  و سلێمانی بەڕێوە دەچێت  . تەبلیغاتەکە هەژدەڕۆژ  درێژەی دەبێت  . 

بەپێی  ئاماری  لیژنەی بەڕێوە چوونی  هەڵبژاردن، نیزیکەی سێ ملوێن کەس  خاوەنی مەرجی  بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراقن.

بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق سییەمی سپتەمبەر ڕاگەیەندراوە . 

دەنگدەران لەم هەڵبژاردنە لە نێوان  773  بەربژاری هەڵبژاردن لە 29 ڕەوتی سیاسی ، 111  کەس  بۆ  هەڵبژاردنی کورسییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان  هەڵدەبژێرن.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە هەندێ لایەنی سیاسی نەیار لە هەرێمی کوردستان،  نیگەرانی  ساختەکاری لە هەڵبژاردنن.

ڕەوتی جۆربەجۆرسی سیاسی کورد، هەروەها نەیاری بەشداری  لاوازی خەڵک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستانن.

هەرلەم بوارەدا  عیزەدین خزر  وادی بەرپرسی  پێوەندی گشتیی بەرەی تورکمانی ئێراق وتی : هەتا  یەک ڕۆژ لەمەوبەر  هیچ متمانەیەک نەبوو کە  هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت  و هەر ئەم  پرسە  کارتێکەری نەرێنی بووبەسەر هەموو پارتە کوردەکان.