یەنەکە نەیتوانی بەربژارێک بۆ سەرۆک کۆماریەتی بناسێنێ
نووسینگەی ڕامیاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لەمیانەی کۆبوونەوەیەک لە سلێمانی دیسانەوە لە دیاریکردن و ناساندنی بەربژێر بۆ پوستی سەرۆک کۆماریەتی ناکام مایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا ، دوایئەوەی کە کاندیدبوونی بەرهەم ساڵح کە بەرلەوە کەسی ژومارە دووی یەکێتیی دەهاتە حیساب لە لایەن زۆربەی ئەندامانی نووسینگەی سیاسی ئەو پارتە ڕەت کرایەوە ، کێبەرکێیەکان بەرتەرسک بووەوە بە چوار کەس لە ڕێبەرانی ئەو یەکێتییە واتە " موحەمە د سابر " لەتیف ڕەشید " مەلا بەختیار " سەرۆکی شاندی گشتیی نووسینگەی سیاسی ئەو پارتە و فواد مەعسووم ئەندامی نووسینگەی سیاسی ئەو پارتە و سەرۆک کۆماری ئێراق . سەرەڕای ئەوەی کە ساڵح لە یەنەکە جیا بووەتەوە و پارتێکی سیاسی وەک هاوپەیمانی بۆ داد و دیموکراسی پێک هێناوە بەڵام ههروا وەک جێگری دووهەمی بەرپرسی نووسینگەی یەنەکە چالاکی دەکات . بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوە ئاگادارەکانی یەکێتیی نیشتمانی دوای دانیشتنی بێ ئاکامی خۆی بۆ دیاریکردنی بەربژێری خۆی بۆ پوستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراق تووشی ناکۆکی و دوو بەرەیی بووە . گرووپی یەکەم کە زۆربەی ئەندامانی پێک دەهێنا لاگری مەلا بەختیار و گرووپی دووهەم لە لەتیف ڕەشید وەزیری پێشووی ئاوی دەوڵەتی ئێراق لاگریان کرد . بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە ڕێبەرانی سەر بە بنەماڵەی تالەبانی لاگریان لە لەتیف ڕەشید کرد لە هەمبەر ڕێبەرانی دیکەی ئەو پارتە مەلا بەختیاریان هەڵبژراد کە لە نێوان ڕێبەرانی یەنەکە خاوەنی خۆشەویستیەکی بەربڵاوە و پەیوەندیەکی پتەوی لە گەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق و ڕێبەرەکەی واتە مەسعوود بارزانی هەیە و ئەو پرسە چانسی ناوبراو بۆ تەیید کردنی لە لایەن پارتی دیموکراتەوە پەرە پێی ئەدات . لە هەمان حاڵدا ئەندامێکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادا وتی : پۆستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراق پشکی کوردەکانە نەک یەکێتیی نیشتمانی . شێخ موحەمەد سەرگلویی لە ئەندامانی پارتی هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و داد لە هەرێمی کوردستان جەختی کرد پۆستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراق بە پێی ڕێککەوتنەکانی نێوان کرودەکان و پارتەکانی ئێراقی پشکی کوردەکانە و لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردووش دوو پارتی یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات بە پێی ڕێکەوتنەکانی ئیستراتژیکی خۆی پۆستە سەرەکیەکانی ئێراق و هەرێمیان لە نێوان خویاندا دابەش کردووە .