بارزانیەکان پیرۆزبایی لە حەلبوسی دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i349324-بارزانیەکان_پیرۆزبایی_لە_حەلبوسی_دەکەن
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بۆ سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئێراق، هیوای خواست، پەرلەمانی نوێ بتوانێ یاسای بنەڕەتیی ئێراق جێ بەجێ بکاو بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینە بێنێتەدی و هەروەها سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش، لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ سەرۆکی نوێی پەرلەمان، هەڵبژێردرانی ناوبراو بۆ ئەو پۆستەی پیرۆزبایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2018 12:23 Asia/Tehran
  • بارزانیەکان پیرۆزبایی لە حەلبوسی دەکەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بۆ سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئێراق، هیوای خواست، پەرلەمانی نوێ بتوانێ یاسای بنەڕەتیی ئێراق جێ بەجێ بکاو بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینە بێنێتەدی و هەروەها سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش، لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ سەرۆکی نوێی پەرلەمان، هەڵبژێردرانی ناوبراو بۆ ئەو پۆستەی پیرۆزبایی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕاپۆری دا کە مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو پارتە، لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ محەممەد حەلبوسی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئێراق، هەڵبژێردرانی ناوبراو بۆ ئەوپۆستەی لێ پیرۆزکردو بۆ ناوبراو سەرکەوتنی بەئاوات خواست.

هەروەها ماڵپەڕی فەرمیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش ڕاپۆری دا کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ حەلبوسی، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژێردرانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، هیوای خواست، ئەنجومەنی نوێی وەزیرانی ئێراق دەور و ڕۆڵی خۆی بگیڕێ لە بەهێزکردنی متمانە و دڵنیایی لە وڵاتی ئێراق و شەراکەتی ڕاستەقینە، ڕێککەوتن و هاوسەنگی لەنێوان هەموو پارت ولایەنەکان و گرووپە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە.

بارزانی پێی داگرتووە، ئەنجومەنی نوێی وەزیرانی ئێراق لە چوارچێوەی پێبەندبوون و ڕەچاوکردنی هەموو بڕگەکانی دەستوری ئەو وڵاتە، بۆ جێ بەجێ کرانی یاسای بنەڕەتی و لەئاراستەی هێنانەدیی دادگەری و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی دیموکراسی و فرەلایەنی و سەقامی سیاسی و ئاسایش لە ئێراق بۆ هەموو شارومەندان هەنگاو هەڵبگرێ.