گۆڕان داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات چاودێری هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i349371-گۆڕان_داوا_لە_نەتەوەیەکگرتووەکان_دەکات_چاودێری_هەڵبژاردنی_هەرێمی_کوردستان_بکەن
گۆڕان لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و کونسڵی وڵاتان کۆدەبێتەوەو بۆ بەرگرتن لە کاری ساختەکاری داوایان لێدەکات، چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2018 06:07 Asia/Tehran
  • گۆڕان داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات چاودێری هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بکەن

گۆڕان لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و کونسڵی وڵاتان کۆدەبێتەوەو بۆ بەرگرتن لە کاری ساختەکاری داوایان لێدەکات، چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن.

میدیاکانی گۆڕان بڵاویان کردەوە، گۆڕان بەفەرمی کونسڵخانە و باڵیۆزخانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە و داوا لە وڵاتان دەکات رێگری لە ئەنجامدانی ساختەکاری بکەن. لە وەڵامی گۆڕاندا یەکێتی ئەوروپاو ئەمریکا و نێردەی یۆنامی و بەریتانیاو چەند وڵاتێکی تر ئامادەیی خۆیان بۆ چاودێری کردنی  پرۆسەکە دەربڕیوە.

میدیای ئەو حیزبە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هۆشیار عومەر عەلی، رێکخەری ژووری پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە نامەیەکی فەرمیدا زانیاری پێشوەختەیان داوەتە سلکی دیپلۆماسی وڵاتان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکەی 30 ی ئەیلولی پەرلەمانی کوردستان.

هۆشیار عومەر عەلی باسی لەوەش کردووە گۆڕان لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپاو ئەمریکاو نێردەی یۆنامی و بەریتانیاو چەند وڵاتێکی تر کۆبۆتەوەو ئەو وڵاتانە ئامادەیی خۆیان بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی  پەرلەمانی هەرێمی  کوردستان  دەربڕیوە.