شەرمەزارکرانی پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهوازو هاوخەمی بەربڵاوی کوردستانی ئێراق لەگەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i349865-شەرمەزارکرانی_پەلامارە_تیرۆریستیەکەی_ئەهوازو_هاوخەمی_بەربڵاوی_کوردستانی_ئێراق_لەگەڵ_ئێران
سەرکونسوڵخانەی وڵاتانی جۆربەجۆرو کەسایەتیە ڕامیاری و ئایینیەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان وێڕای ئامادەبوون لە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر هاوخەمی خۆیان دەربڕی لەگەڵ گەلی ئێران و پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهوازیان شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2018 11:59 Asia/Tehran
  • شەرمەزارکرانی پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهوازو هاوخەمی بەربڵاوی کوردستانی ئێراق لەگەڵ ئێران

سەرکونسوڵخانەی وڵاتانی جۆربەجۆرو کەسایەتیە ڕامیاری و ئایینیەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان وێڕای ئامادەبوون لە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر هاوخەمی خۆیان دەربڕی لەگەڵ گەلی ئێران و پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهوازیان شەرمەزار کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرکونسولخانەی وڵاتانی چین، کوێت، سەریلانکا، تورکیا، فەلەستین، فەرەنسا،هیندستان، ڕووسیا و ژومارێک لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە ئامادەبوون لە نووسینگەی سەرکونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر  وێڕای  ڕێزگرتن لە شەهیدانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەهواز ئەم  هەڵمەتە  تیرۆریستییەیان ئیدانە کرد و لەگەڵ  گەلی ئێران هاوخەمییان ڕاگەیاند . 

سەرکونسوڵخانەی وڵاتانی جۆربەجۆر لە کوردستانی ئێراق هەروەها وێڕای مۆر کردنی  دەقی یادەوەری  لە سەرکونسوڵخانەی ئێران و نووسی  نووسراوەیەک، لەسەر پێویستی بەرەنگار بوونەوەی تیروریزم لە هەموو تەوەرەکانی پێداگرییان کرد.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە  ژومارێکی زۆر لە سەرۆک عەشیرەتەکانی ناوچەش  لە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ئامادەبوون و هاوخەمی خۆیان لەگەڵ  گەلی ئێران  ڕاگەیاند.

سیامەک بورهانی  ڕاوێژکاری ڕۆژنامەوانی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر وتی  :  تیرۆریزم  دیاردەیەکی نگریس  و ئیدانە کراوە و خەڵک و پارت و کەسایەتییەکانی سیاسی  بە ئامادەبوونیان لە  سەرکونسوڵخانەی ئێران، جارێکی تر  لە سەر ئیدانە کرانی ئەم دیاردە نگریسە  ، پێداگرییان کرد  . 

تیرۆریستان شەممە  بیست و دووی دیسەمبەر لەپەراوێزی بەڕێوە چوونی نمایشی سەربازی  هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەهواز لە باشووری ڕۆژاوای ئێران،  بەرەو خەڵکی ئاسایی  تەقەیان کرد کە بە هۆیەوە  بیست و چوار کەس شەهید و زۆرتر لە شەست کەسیش بریندار بوون.