داخرانی سنووری کوردستانی عێراق لەگەڵ ئێران لە بەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی
بەڕێوەبەری عێراقیی بوارگەی سەرسنووریی باشماخ باسی داخرانی ئەم سنوورەی کرد لە ڕۆژی یەکشەممەوە ھاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستانی عێراق .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی کەناڵی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە فۆرات نیوز، بەڕێوەبەری عێراقیی بوارگەی سەرسنووریی باشماخ ڕایگەیاندووە: ئەم بوارگەیە لە کاتژمێر ١٢شەوی ڕۆژی شەممە بۆ ماوەی ٢٤ کاژێر لە بەر بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستانی عێراق دادەخرێت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کاری گومرگی و ھاتوچۆی خڵک لەم ماوەیەدا ڕادەگیردرێت و تەنیا شارومەندانی عێراقیی نێو ئێران یان ئەو ئێرانییانەی کە لە ھەرێمی کوردستان دەژین بۆیان ھەیە ھاتوچۆ بکەن.
ئەم بوارگەیە ساڵی ڕابردووش ھاوکات لەگەڵ بەرپا کرانی گشتپرسییەکەی جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق داخرا بوو، کەچی ٢٥ی ئۆکتۆبەر ھەمیسان کرایەوە.
پێنجەمین خولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق بڕیار وایە ڕۆژی یەکشەممە سیھەمی سپتامبەر بەڕێوە بچێت.
سەرچاوە عێراقییەکان ئەمڕۆ باسی دەست پێ بوونی دەنگ وەرگرتنی تایبەت بە ھێزی پێشمەرگەیان کردووە لە ئاراستەی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق.