قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هاوکێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i350011-قوباد_تاڵەبانی_هەڵبژاردنی_پەرلەمانیی_هاوکێشە_سیاسییەکانی_هەرێمی_کوردستان_دەگۆڕێ
سەرلیستی بەربژارانی یەکێتی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، جەختی کرد کە ئەم هەڵبژاردنانە هاوکێشە سیاسییەکان لە هەرێم دەگۆڕێ. قوباد تاڵەبانی هەروەها بڕیارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕفراندۆمی هەرێمی کوردستانی بە نایاسایی زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2018 09:02 Asia/Tehran
  • قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هاوکێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێ

سەرلیستی بەربژارانی یەکێتی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، جەختی کرد کە ئەم هەڵبژاردنانە هاوکێشە سیاسییەکان لە هەرێم دەگۆڕێ. قوباد تاڵەبانی هەروەها بڕیارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕفراندۆمی هەرێمی کوردستانی بە نایاسایی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرلیستی بەربژارانی یەکێتی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان،  ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی سێپتەمبەر /٨ی ڕەزبەر، پاش بەشداری لە دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، جەختی کرد کە بەشداری لەو دەنگدانە دەبێتە هۆی پتەوتر بوونی پێوەندیی نێوان خەڵک و نوێنەران.

ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەوەی کە داوای لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد بەشدارییەکی بەربڵاویان هەبێ لە هەڵبژاردنەکاندا وتیشی کە ئەم هەڵبژاردنانە هاوکێشە سیاسییەکان لە هەرێم دەگۆڕێ.

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند کە نابێ کێشە و ناکۆکیی نێوان پارتە سیاسییەکان بگاتە ئاستێکی پڕمەترسییەوە و دەبێ هەموو لایەن و کۆتلە سیاسییەکان سیاسەتێکی درووست بگرنە بەر.

لە لایەکی دیکەوە قوباد تاڵەبانی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بڕیارەکانی ئەمدواییە کۆمسیۆنی باڵا و سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕفراندۆمی هەرێمی کوردستانی دایە بەر ڕەخنە و ئەو بڕیارانەی بە نایاسایی و جێی شک و گومان وەسف کرد و وتی کە ئەو بڕیارانە لە ئاراستەی ئامانجی تایبەت و بۆ تێکدانی هێوری و ئەمنییەتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دراوە.

ناوبراو ئاماژەیشی کردە ئەوەیش کە داسەپاندنی مەرجی پێبوونی دوو بەڵگەی جێبڕوای ناسین بۆ دەنگدەران و ڕێگادران بە چاوەدێرانی پارتەکان بۆ تۆمار کردنی وێنەی بەڵگە و ناسنامەی دەنگدەران وپشت ڕاست کرانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە سەر بنەمای پێوەری سێ دوویی دەنگی وەرگیراو لە جیاتی زۆرینە، بەشێک لە کردەوە نایاساییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمە کە لەگەڵ بڕگەکانی جاڕنامەی خودی کۆمسیۆنیش نایەتەوە و ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارانە ١٠ کاژێر پێش دەسپێبوونی دەنگدان، هیچ دەرفەتێکی نەهێشتەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینی پارتەکان.