یەکێتی و یەکگرتوو لە راپەڕین و هەڵەبجە سەرکەوتنی خۆیان راگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i350068-یەکێتی_و_یەکگرتوو_لە_راپەڕین_و_هەڵەبجە_سەرکەوتنی_خۆیان_راگەیاند
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سنوری ئیدارەی راپەڕین و یەکگرتوی ئیسلامیش لە پارێزگای هەڵەبجە یەکەمبوونی خۆیان راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2018 04:54 Asia/Tehran
  • یەکێتی و یەکگرتوو لە راپەڕین و هەڵەبجە سەرکەوتنی خۆیان راگەیاند

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سنوری ئیدارەی راپەڕین و یەکگرتوی ئیسلامیش لە پارێزگای هەڵەبجە یەکەمبوونی خۆیان راگەیاند.

میدیاکانی سەر بە یەکێتی بڵاویان کردەوە، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 92 هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە و بەمەش لەسەر ئاستی ئیدارەی راپەڕین پێش سەرجەم حیزبەکانی دیکە کەوتوون و پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە". 

هاوکات کەناڵی سپێدەی زمان حاڵی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش بڵاویکردەوە، کە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە پلەی یەکەمیان گرتووەو زۆرترین دەنگیان لە سەرجەم بنکەکان بەدەستهێناوە.

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکی توند دا رەخنەی لە یەکیەتی گرتووە کە بە شێوەی بەروەختە ئەنجامی هەڵبژاردنیان راگەیاندووە .

میدیاکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش دەڵێن ئەوان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکەمن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە تا 72 کاژێر دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن هیچ ئەنجامێکی فەرمی راناگەیەنێ .

کاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تا 6ی ئێواره‌ی  دوێنێ یەکشەممە پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بەرێوەچوو و زیاتر له‌ 700 کاندید که‌ سه‌ر به‌ 29 قه‌واره‌ن پێشبڕکێیان کرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی 100 کورسی په‌رله‌مان.

کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسی له‌هه‌رێمی کوردستان، ڕێژه‌ی به‌شداریی هاوڵاتیانی هه‌رێمی، له‌ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بڵاوکرده‌وه‌.

کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسی هه‌رێم ڕێژه‌ی به‌شداریی هاوڵاتیانی له‌پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیی بڵاوکرده‌وه‌، که‌ ڕێژه‌که‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:پارێزگای هەولێر: 58.58%

پارێزگای سلێمانی: 54.90%

پارێزگای دهۆک: 61.87%

پارێزگای هەڵەبجە: 60.90%

به‌وپێیه‌ش بێت ڕێژه‌ی به‌شداریی هاوڵاتیان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ته‌نیا 57% بووه‌.