عەمار حەکیم لەسەرووی شاندێک لە پارتەکانی شیعە و سوننە گەیشتە هەولێر
شاندێکی باڵا لە پارتەکانی شیعە و سوننەی ئێراقی بەسەرۆکایەتی ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی، گەیشتەهەولێر.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، بەرلە نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە بیست و شەشەمی ڕەزبەر، شاندێکی باڵا لە پارتەکانی شیعە و سوننەی ئێراقی بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حەکیمەی وەتەنی بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ ڕێبەرانی کورد گەیشتە هەولێر.
ئەم شاندە کە لەلایەن ساڵح موتلەک ، خالد عوبەیدی و نوێنەری حەیدەر عەبادی هاوڕێیی دەکرێت و پێکهاتوو لە نوێنەرانی هاوپەیمانییە مەزنەکانی ئێراقی دایە و بە ئامانجی وتووێژ لەگەڵ پارتەکان و ڕەوتەکانی کوردستانی لە پێناو بەشداریکردن لە دەوڵەتی نوێی ئێراق ، گەیشتنە هەرێمی کوردستان.
شاندی ئێراقی لە فڕگەی هەولێر لەلایەن شاندێک لە نووسینگەی سیاسی پارتی بەسەرۆکایەتی فازل میرانی ، پێشوازییان لێ کرا.
شاندی ئێراقی لە دەستپێک دا، دیداری جیاجیایان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ، نووسینگەی سیاسی ئەم پارتە و نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و جێگری ڕێبەری پارتی ، دەبێت .
کەناڵی تەلەفزیونی ڕووداو ڕایگەیاند کە سەفەری شاندی ئێراقی بۆ هەرێمی کوردستان دوای ئەوە ئەنجام دەبێت کە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو، پارت و هاوپەیمانەکانی ئێراقی ، نیگەرانی بەشداری مەرجداری کوردەکان لە دەوڵەتی نوێ و ئەگەری بەشداری نەکردنیان لە پرۆسەی سیاسی ئەم وڵاتە، بووە.
بریارە شاندی باڵای ئێراقی بۆ سلێمانی سەفەر بکات و لەگەڵ کاربەدەستانی یەکێتیش دیدار و وتووێژ بکات.
بەپێی ئەم هەواڵە، تەوەرەی سەرەکی وتووێژەکان، لێکدانەوەی چۆنیەتی بەشداری کوردەکان لە دەوڵەتی نوێی ئێراقە.