دەستپێکی ژماردنی دەنگی سندوقەکانی جێگومان، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ژوماردنی دەنگی ئەو سندووقگەلە وا لە سونگەی ئەگەری گزێکاری گومانیان لەسەر بوو ، دەست پێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، شیروان زراروتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵا و سەربەخۆی هەڵبژاردن و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ ڕادیۆ نەوا ، ڕایگەیاند: کۆمیسیۆن درێژە دەدات بە پێ وشوێن گرتنی سکاڵاکان لە ڕەوت و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵدان بۆ دیاریکردنی ئەنجامی دوایی هەڵبژاردن.
ناوبراو وتیشی کە کۆمیسیۆنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە بیست و دووی ڕەزبەر واتە چواردەی ئوکتوبەر، ژماردنی دەنگی ئەو سندووقانەی دەست پێکردووە کەلە سۆنگەی گزێکاری، بەدژیان سکاڵا تۆمار کراوە وسەتی پازدەی گشت دەنگەکانی هەڵبژاردن پێک دێنن.
هەروەها ئاماژەشی بەوە داوە کە بە کۆتایی هاتنی ڕاگەیشتن بە سکاڵاکان و ژماردنی دەنگەکان ئەنجامی دوایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەندرێ و بەشدارن دەتوانن لەماوەی سێ ڕۆژدا ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر ئەم ئەنجامە ڕادەستی دادگەی هەرێم بکەن .
هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان یەکشەممە سییەمی سپتەمبەر واتە هەشتەمی ڕەزبەر بەڕێوە چوووتائێستا ئەنجامی ژماردنی سەتی هەشتاوپێنجی دەنگەکانی ڕاگەیەندراوە.