سەردانی عەمار حەکیم لە هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i350834-سەردانی_عەمار_حەکیم_لە_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق رۆژی یەکشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵاادا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و چاوی کەوت بە نێچیروان بارزلانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2018 07:34 Asia/Tehran
  • سەردانی عەمار حەکیم لە هەرێمی کوردستانی عێراق

سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق رۆژی یەکشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵاادا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و چاوی کەوت بە نێچیروان بارزلانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەد عەمار حەکیم لەم دیدارەدا جەختی کردەوە لەسەر داکۆکی لە حکومەتی داهاتوو ، وتووێژی نێوان هەولێر و بەغدا بە مەبەستی چارسەریی کێشەکان و پێویستیی دوورخستنەوەی عێراق لە گرژی و کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان و گرتنە بەری سیاسەتی دانوستان .

حەکیم هەروەها خوازیاری پشت بەستن بە وتووێژ بوو وەک رێکاری چارەسەیریی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و وتی : کەڵکوەرگرتن لە لۆژیکی وتووێژ بۆ چارەسەریی کێشە و گرفتەکان لە بەرژەوەندیی هەموان دایە .

عەمار حەکیم لە چاوپێکەوتنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستانی عێراقیش بەپێداگری لەسەر گرنگایەتی پێشخستنی بەرژەوەندیی گیشتیی بەسەر بەرژەوەندیی تاکەکەسیدا ، بانگێشتی هەموانی کرد بەرپرسایەتی خۆیان لە هەمبەر چاکسازیەکاندا کە داخوازیی تێکڕای جەماوەرە ،  بە جێ بێنن .

سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە کۆتایی دا جەختی کردەوە لەسەر ئامادەبوونی هەموو لایەن و نەتەوە عێراقیەکان بۆپێکهێنانی حکومەتی داهاتوو .

سەید عەمار حەکیم  لە سەروبەندی راگێندرانی پێکهاتەی کابینەی نوێی عێراقی لە لایەن عەدل عەبدولمەهدیەوە  ، لە سەروو ی شاندێکی باڵادا بە مەبەستی پرس و راوێژ لە گەڵ پارت و رابەرانی کوردستانی عێراق لە بارەی گۆڕانکاریەکانی عێراق ، سەردانی هەرێمی کردووە .