نێچیروان بارزانی : ئەرکی ئێمە لە چوار ساڵی داهاتوودا باشکردنی رەوشی هەرێمی کوردستانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i351211-نێچیروان_بارزانی_ئەرکی_ئێمە_لە_چوار_ساڵی_داهاتوودا_باشکردنی_رەوشی_هەرێمی_کوردستانە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمیی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی راگێندرانی ئەنجامی دواجاری هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمیی کوردستان ، لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی ویست کە سەقام و ئارامیی لە رەوتی وتووێژەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بپارێزن و جەختیشی کردەوە : ئەرکی ئێمە لە چوار ساڵی داهاتوودا باشکردنی رەوشی هەرێمی کوردستانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 22, 2018 05:10 Asia/Tehran
  • نێچیروان بارزانی : ئەرکی ئێمە لە چوار ساڵی داهاتوودا باشکردنی رەوشی هەرێمی کوردستانە

سەرۆک وەزیرانی هەرێمیی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی راگێندرانی ئەنجامی دواجاری هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمیی کوردستان ، لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی ویست کە سەقام و ئارامیی لە رەوتی وتووێژەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بپارێزن و جەختیشی کردەوە : ئەرکی ئێمە لە چوار ساڵی داهاتوودا باشکردنی رەوشی هەرێمی کوردستانە .

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، بارزانی لەم پەیامەدا دانی نا بەوەدا کە هەرێم لە بەرنگاربوونەوەی کێشە و چۆرتمەکانی بەردەم تووشی هەڵە بووە بەڵام سەرباری کێشە و لەمپەرەکان یەکیەتی و سەقامی خۆی پاراستووە .

ئەوە لە کاتێک دایە کە ئەنجامی دواجاری خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم لە لایەن پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە ناڕەزایەتی لەسەرە و یەکیەتی و پارتی تۆمەتبار دەکەن بە ساختەکاری  و بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئسلامیی بە فەرمیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان رەت کردووەتەوە .

کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە رایگەیاند : پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بە وەدەستهێنانی 45 کورسی لە پلەی یەکەمدایە ، یەکیەتی نیشتمانیی بە وەدەسهێنانی 21 کورسی و بزووتنەوەی گۆڕان بە وەدەسهێنانی 12 کورسی بە ریز لە پلەی دوهەم وسێهەمدان .

هەروەها  نەوەی نوێ بە وەدەسهنێانی هەشت کورسی ، کۆمەڵی ئیسلامیی بە حەوت کورسی و بەرەو ئیسلاح بە وەدەسهێنانی پێنج کورسی لە ریزەکانی دواتردان .