لێژنەی نوێنەرانی کۆمپانیا ئەمریکاییەکان گەیشتە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i351278-لێژنەی_نوێنەرانی_کۆمپانیا_ئەمریکاییەکان_گەیشتە_هەولێر
لێژنەی بازرگانی پێکهاتوو لە نوێنەرانی ٢٥ کۆمپانیای گەورە و ژمارێک بازرگانی ئەمریکایی بە مەبەستی پەرە پێدانی پێوەندی لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق گەیشتنە هەولێر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 11:08 Asia/Tehran
  • لێژنەی نوێنەرانی کۆمپانیا ئەمریکاییەکان گەیشتە هەولێر

لێژنەی بازرگانی پێکهاتوو لە نوێنەرانی ٢٥ کۆمپانیای گەورە و ژمارێک بازرگانی ئەمریکایی بە مەبەستی پەرە پێدانی پێوەندی لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق گەیشتنە هەولێر.

"ئەسکەندەر مەحموود" بەڕیوەبەری بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە سەفەری ئەو لێژنە ئابوورییەی لە ئەمریکاوە خۆیان گەیاندۆتە هەرێمی کوردستان وتی: هاتنی بازرگانانی ئەمریکایی بۆ کوردستانی ئێراق هۆکارێکی گرینگە بۆ داکۆکی لە هەرێم و هەروەها پشتیوانی سیاسی لەو ناوچەیەی ئێراق.

ناوبراو وتیشی: ئەوە یەکەم جارە کە ئەمریکا لەو ئاستەدا و ئەو هەژمارە زۆرە لێژنەی ئابووری بەڕێ دەکات بۆ کوردستانی ئێراق.

لێژنەی ئابووریی ئەمریکایی لە ماوەی مانەوەی خۆی لە کوردستانی ئێراق بڕیارە لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی ئەم ناوچەیە و بازرگانان و کوردی ئێراقی دیدار و تووێژ دەکەن.

بە وتەی بەرپرسانی ئێراقی وێڕای وشدارەکانی دەوڵەتی ناوەندی، ئەمریکاییەکان لە ڕێگای کۆنسولخانەی ئەم وڵاتەوە لە هەولێر، ماوەیەکەی خەریکی پەرە پێدانی پێوەندیی بازرگانی و ئابووریی لەگەڵ کوردستانی ئێراقن.