نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌کات
تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 12:34 Asia/Tehran
باڵیۆزی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌عێراق ڕایگه‌یاند، به‌مزوانه سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی برۆکسل ده‌کات.
میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه " رامۆن بلاکوا " باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق له‌میانی پێشکه‌شکردنی وته‌یه‌ک بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له‌دیداری میریی ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌رێمی کوردستان له‌ئاستێکی باشدایه، به‌مزووانه نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی برۆکسل ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌کێتی ئه‌وروپا.
باڵیۆزی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌عێراق هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 30ی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی کوردستانی به "سه‌رکه‌وتوو" ناوبرد، جه‌ختیشیکرده‌وه له‌هاوکاریکردنی هه‌رێم له‌لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه له‌ڕوی سه‌ربازیی‌و سیاسیه‌وه.