ئیرادەی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ ڕاکێشانی سەرمایەنانەوەی دەرەوەیی و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت
وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی ئیرادەی هەولێری کرد بۆ ڕاکێشانی سەرمایەنانەوەی دەرەوەیی و متمانەی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان وکۆمپانیا بازرگانییەکان و هەروەها گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و وتی کە لەو ئاراستەدا، ڕاوێژکاریی پێویست لەگەڵ لایەنە دەرەوەییەکان لەوان کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئەنجامی گرتووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ڕادیۆ نەوا، پاش دانیشتنێکی ئابووری کە لەشاری هەولێر لەنێوان بەرپرسان و ژمارێک لە گەورە بازرگانان و نوێنەرانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو ، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتی: ئەو دانیشتن و چاوپێکەوتنە بەمەبەستی یارمەتیدانی کەرتی تیجارەت و وەبەرهێنان لە هەرێم و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت بەڕێوە چووە.
وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە لەو دانیشتنەدا ڕێکارەکانی گەشەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی وئابووریی نێوان هەرێم وئەمریکا لەڕێی کۆمپانیاکانی دوو لایەن لێکدرایەوەو جەختیشی کرد، ئاسایش و سەقامی ئێستای هەرێم هاندەری کۆمپانیا دەرەوەییەکانە بۆ هاوبەشبوون لەبەشی ئابووریی هەرێمدا.
ناوبراو هەروەها وتی کە هەرێم گرینگیی تایبەت دەدا بە گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و هەموو ڕێگاکانی پێویست لەوبارەی گرتووەتەپێش و بەرنامەو پلانیشی لەدەستدایە بۆ گەشەپێدانی هەرچی زیاتری کەرتی تایبەت لە هەرێم بەتایبەت لەڕێی ڕاکێشانی سەرمایەنانەوەو هاوکاریی دەرەوەیی.
هەروەها ناوبراو باسی لەوەش کرد قازانجی کەرتی تایبەت دەبێت لەبەرچاو بگیرێت و ئەو بازاڕەی لە هەرێمی کوردستاندا هەبووە دەرفەتی باشی هەبووە بۆ مانەوە و بەردەوامی کۆمپانیاکان، دوای شەڕی داعشیش ئێستا هەرێم هەوڵی جدی دەدات بۆئەوەی متمانە بۆ کۆمپانیاکان بگەڕێتەوە.