دانی گەڵاڵەی بزوتنەوەی گۆڕان بە پارتی دێموکرات بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i351623-دانی_گەڵاڵەی_بزوتنەوەی_گۆڕان_بە_پارتی_دێموکرات_بۆ_چارەسەرکرانی_قەیرانی_هەرێمی_کوردستان
ئەندامیکی پارتی دێموکراتی کوردستان وتی کە حیزبەکەی گەڵاڵەیەکی لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ناوخۆیی هەرێم وەرگرتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2018 13:28 Asia/Tehran
  • دانی گەڵاڵەی بزوتنەوەی گۆڕان بە پارتی دێموکرات بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی هەرێمی کوردستان

ئەندامیکی پارتی دێموکراتی کوردستان وتی کە حیزبەکەی گەڵاڵەیەکی لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ناوخۆیی هەرێم وەرگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، نەجیبە نەجیب لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری " ئەلمەعلومە" بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە شاندێک لە پارتی دێموکراتی کوردستان ئەم دواییانە لەگەڵ شاندێک لە بزوتنەوەی گوڕان لە پارێزگەی سلێمانی دیدارو چاوپێکەوتنیان کرد ولە بارەی گەڵالەی بەدەستەوەدراو لە لایەن ئەم بزوتنەوەیە بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان وتووێژی کردووە ، وتی: دوولایەن لەم دیدارەدا لەبارەی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەکی تر دوای پشودانی ساڵی نوێی زایینی بە ڕێککەوتن گەیشتوون. نەجیبە لێکی دایەوە کە بزوتنەوەی گوڕان گەڵالەیەکی داگری دوو بەش داوە بە پارتی دێموکراتی کوردستان لەمەڕ چارەسەرکرانی قەیرانی هەرێمی کوردستان کە بەشێک لەو هاوپێوەندە بە گوڕانی سەرۆک وسەرۆک وەزیران وئەنجام دانی چاکسازی لە یاسای سەرۆکایەتی وپەرلەمانی کوردستان وبەشێکی تری بە مە سەلە وپرسەکانی ئابووری لەوان دوو مەسەله ی نەوت وبودجە پێوەندی هەیە . ناوبراو وتیشی: پارت وحیزبەکانی تری کوردستانییش گەڵاڵە گەلیکیان بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی هەرێمی کوردستان داوە بە دەستەوە.