پەسەند کرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمان لە لایەن ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستانەوە
ئەندامێکی لێژنەی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند:ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێم دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکەی خولی پێنجەمی پەرلەمان بە فەرمی پەسەند کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، جوتیار عادڵ ئەندامی لێژنەی باڵای ھەڵبژاردن . ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئێس ئێن ئێن ڕایگەیاند: ڕۆژی سیی ئۆکتۆبەر ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان تەندروست بوونی دەرەنجامی فەرمیانەی ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی پەسەند کردووە.
ناوبراو وتووشیەتی: ئەنجومەنی دادوەری وەڵامی ناڕەزامەندی و سکاڵای کۆمەڵێک لە لایەن و ڕەوتە بەشدارەکانی ھەڵبژاردنیشی لە بارەی دەرەنجامەکانەوە داوەتەوەو بڕیاری یاسایی خۆشی لەم بارەیەوە بە شێوەی نووسراوە ڕادەستی لێژنەی ھەڵبژاردن کردووە.
ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق سیھەمی سپتامبەر بەڕێوەبراو لێژنەی ھەڵبژاردنیش لە ٢١ی ئۆکتۆبەردا دوا دەرەنجامی ئەو ھەڵبژاردنەی بە شێوەی فەرمی ڕاگەیاند.