تاوتوێ کرانی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراق
کۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر و وەزیری نێوخۆی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە بار ەی ئاسانکاری بۆ ھاتوچۆی سنووری و پەیوەندیی بازرگانیی دوولایەنە دیدارو وتووێژیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا مورتەزا عیبادی کۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ کەریم سنجاری وەزیری نێوخۆو سەرپەرشتی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە ئاڵ و گۆڕە ناوچەییەکان ، پەیوەندیی ئاسایشتی و بازرگانیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراق بیروڕایان گۆڕییەوە.
کۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر ڕاپۆرتێکی لە پەیوەندی لەگەڵ ھەنگاوەکانی ئەم دواییە لە ئاراستەی بەھێزکرانی پەیوەندیی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ ھاتوچۆی سنووری و سات و سەودا لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراق پێشکەش کرد.
کۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێرو وەزیری نێوخۆی ھەرێمی کوردستانی عێراق ھەروەھا لە بارەی بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەگەلی ڕێکخستن لە نێوان کاربەدەستانی نێوخۆیی لە ھەردووک لای سنوورەوە بۆ ئاسانکاریی ھەرچی زیاتری ساتو سەودای بازرگانیی دوولایەنە جەختیان کرد.