ناڕەزاییەکان دژی 48 ملیۆنەکەی پەرلەمانتاران دەگاتە بەردەم پەرلەمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i351872-ناڕەزاییەکان_دژی_48_ملیۆنەکەی_پەرلەمانتاران_دەگاتە_بەردەم_پەرلەمان
خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو، ئەوەش لەبەرانبەر دانی 48 ملیۆن دینار وەک ئیکرامییەی خانەنشینبوونیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2018 15:22 Asia/Tehran
  • ناڕەزاییەکان دژی 48 ملیۆنەکەی پەرلەمانتاران دەگاتە بەردەم پەرلەمان

خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو، ئەوەش لەبەرانبەر دانی 48 ملیۆن دینار وەک ئیکرامییەی خانەنشینبوونیان.

خۆپیشاندانەکە ئەمڕۆ شەممە لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو، کە ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی بەشدارییان کردو تێدا داواکرا، ئەو بڕیارە رابگیرێت‌و جێبەجێنەکرێت.

وتەبێژی خۆپیشاندەران لەمیانی خۆپیشاندانەکە رایگەیاند، کە ئەوان دەیانەوێت فشار بکەن، بۆ ئەوەی ئەو پاداشتە نەدرێتە پەرلەمانتاران، چونکە ئەوە نایەکسانی زۆری تێدایە.

هەروەها رایگەیاند، کە ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان خراپترین رۆڵی هەبوو، کارەکانیشیان لەلاوازی بەرێوەبرد، بەهۆی کێشە سیاسییەکان، بۆیە پێویست ناکات پاداشتی پەرلەمانتاران بکرێت.

داواشیان لەحکومەتی هەرێم کرد، کە ئەو پاداشتە بۆ پەرلەمانتاران رابگرێت، بۆ ئەوەی ئەو ناڕەزاییانەی لەو بارەشەوە دروست بووە کۆتایی پێبهێنرێت.