‌یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i352041-یەکەم_دانیشتنی_خولی_پێنجەمی_پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستان_بەڕێوەچوو
یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەکراوەیی هێڵدرایەوە و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2018 13:34 Asia/Tehran
  • ‌یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەکراوەیی هێڵدرایەوە و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردرا .

ئەمڕۆ سێشەممە ٦/١١/٢٠١٨ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ دانیشتنی یەکەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.

لەسەرەتای دانیشتنەکەوە کە لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامەوە سەرۆکایەتی دەکرا کاندیدە دەرچوەکان سوێندی یاساییان خوارد و بە فەرمیی بوونە پەرلەمانتار.

هەرچەندە بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبوو ئەمڕۆ لە یەکەم دانیشتندا سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت بەڵام ئەوە نەکرا و دانیشتنەکە بەکراوەیی هێڵدرایەوە تا ئەو کاتەی تەوافوقی سیاسی لەسەر پۆستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان دێتە ئاراوە.

هەندێک لە پەرلەمانتاران پێیان وابو ئەوە پێشێلکردنی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانە و ڕایانگەیاند دەبوو هەر ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرایە.