خۆپێشاندان لە شەنگاڵ بۆ ناڕەزایەتی بە گەڕانەوەی بەڕێوەبەرایەتی پێشووی شارەکە
لە چوارچێوەی شەڕی دەسەڵات نێوان پارتی و پەکەکە لە شەنگاڵ ، ژمارێک لە دانیشتوانی ئەم شارە ئیزدی نشینە لە دژی گەڕانەوەی بەرپرسانی پێشوو بۆسەر پوستەکانیان دەستیاندایە خۆپێشاندان .
بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، بە گێڕانەوە لە سومەریە نیوز ، دەیان کەس لە دانیشتوانی شەنگاڵ لە پارێزگەی نەینەوا بۆجارێکی دیکە بۆ دژیاخەتی کردنی بەپرسانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێرق بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بۆ پۆستەکانیان لەم شارە دەستیان دایە خۆێشاندان .
خۆپێشاندانەکە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە شەنگاڵ حەوتەی رابردووش شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بۆدژایەتی کردنی گەڕانەوە لە گەڵ بەرپرسانی ئیدارەی خۆجێیی ، ئەنجومەنی شار و ناحیەکانی بۆ پۆستەکانی پێشووی بوو .
هەر لەم ئاڕاستەیەدا سەعید بەتووش سەرۆکی بزووتنەوەی ئێزدی لە وتووێژ لە گەڵ بەغداد ئەلیەومدا گوتی : بەڕێوەبەرایەتی پێشووی شاری شەنگاڵ وەک سەرپەرستی بنەماڵەیەکە کە مناڵانی خۆی لە کاتی پەلامار بۆسەر ئەوان بەردا ، بەڕێوەبەرایەتی پێشووی یاسایی نیە بەڵکوو بەڕێوەبەراتیەکی حزبیە و ئێمە نەیاری بەڕێوەبەرانێکین کە ئەمەگناسیان لە جیاتی دانیشتوانی شەنگاڵ بۆ پارتی دیموکراتە .
لە لایەکی دیکەوە ، مەحما خەلیلی فەرمانداری شەنگاڵ و ئەندامی پارتی لە وتووێژ لە گەڵ بەغداد ئەلیەوم دا وتی : سەرباری ئەوەی کە بڕیاری گەڕانەوەی بەڕێوەبەر ایەتی پێشوو لە لایەن حکومەتی فێدڕاڵ و پارێزگاری نەیەنەوا دەرچوە ، 50 کەسی سەر بە پەکەکە کە حەشدی شەعبی ئەوانی هان دابوو ، لە دژی گەڕانەوەی ئێمە دەستیان دایە خۆپێشاندان .