حزبی شیوعیی کوردستان ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی ڕاگه‌یاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i352419-حزبی_شیوعیی_کوردستان_ئۆپۆزسیۆن_بوونی_خۆی_ڕاگه_یاند
حزبی شیوعی کوردستان بڕیاریدا فراکسیۆنه‌که‌ی له‌په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان وه‌ک ئۆپۆزسیۆن بۆ چوارساڵی داهاتوو ڕۆڵ ببینێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2018 12:06 Asia/Tehran
  • حزبی شیوعیی کوردستان ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی ڕاگه‌یاند

حزبی شیوعی کوردستان بڕیاریدا فراکسیۆنه‌که‌ی له‌په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان وه‌ک ئۆپۆزسیۆن بۆ چوارساڵی داهاتوو ڕۆڵ ببینێت.

کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا‌و تیایدا بڕیاریدا، "بەشداری کابینەی تازەی نەکات و دەنگی پێنەدات، ئەمەش بەهۆی جیاوازی دیدمان دژ بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی نیولیبرالیزمی سەرمایەداری هێزە براوەکان".

 به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆبوونه‌وه‌ی حزبی شیوعی کوردستان، "بۆ چوارساڵی داهاتوو رۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەبینین و چەندین بڕیاریش درا، لە چوارچێوەی خۆئامادەکردن بۆ رۆڵبینینی کاریگەر وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی چەپی دیموکرات ".