وتەبێژی هەرێمی کوردستان : بوار بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکیەکانی نێوان بەغدا - هەولێر ڕەخساوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i352713-وتەبێژی_هەرێمی_کوردستان_بوار_بۆ_چارەسەرکرانی_ناکۆکیەکانی_نێوان_بەغدا_هەولێر_ڕەخساوە
وتەبێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان وتی : دەستپێکرانی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک، هەوڵێکی ئەرێنی و زۆر گرینگە کە بوار بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان بەغداو هەولێر خۆش دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2018 13:11 Asia/Tehran
  • وتەبێژی هەرێمی کوردستان : بوار بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکیەکانی نێوان بەغدا - هەولێر ڕەخساوە

وتەبێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان وتی : دەستپێکرانی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک، هەوڵێکی ئەرێنی و زۆر گرینگە کە بوار بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان بەغداو هەولێر خۆش دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، سەفین دزەیی  لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ هەواڵدەریی مەوازین نیووز وتیشی : ڕێککەوتنی دەوڵەتی فیدراڵ  بە دەستپێکردنی  هەناردەی نەوتی کەرکووک  یەکەمین هەنگاوی بو  دەستەبەرکردنی بواری چارەسەری ناکۆکی نێوان بەغدا  هەولێر دێتە  ئەژمار و هەوڵێکی باش لەلایەن دەوڵەتی عادل عەبدولمەهدییە  کە  بە قازانجی دەوڵەتانی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەبێت کە لە داهاتوو  دەبێتە ڕێککەوتن لەنێوان دوو لایەن لەسەر  نەوت و گاز و سەرمایەدانان و بازگەکانی سنوری.

دزەیی  وەبیری هێنایەوە کە ئەم بڕیارە  ، بڕیار بوو زۆربەرلەمە بگیردرێت  بەڵام گرفتی سیاسی و هەڵوێستی گیراو لە لایەن دەوڵەتی پێشووی ئێراق ،  پێشی  بە جێ بەجێ کرانی گرتبوو.