سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق : بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ئامادەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i352852-سەرۆکی_حکومەتی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_بۆ_دانوستان_لەگەڵ_حکومەتی_ناوەندی_ئامادەین
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پێ داگری کرد لەسەر ئامادەیی هەرێمەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەئامانجی چارەسەریی کێشەو گرفتەکانی هەنووکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2018 14:12 Asia/Tehran
  • سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق : بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ئامادەین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پێ داگری کرد لەسەر ئامادەیی هەرێمەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەئامانجی چارەسەریی کێشەو گرفتەکانی هەنووکە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی دواڕۆژ، نێچیرڤان بارزانی دوێنێ دووشەممە لە لێدوانێکدا بەبۆنەی دەهەمین ساڵڕۆژی دەسبەکارکردنی بەشگەی گازی دانا لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەئاماژە بە هەوڵی بەردەوامی حکومەتی هەرێم بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە سەرباری گرفتە ناوخۆیی ودەرەوەییە فراوانەکان، پێی داگرت لەسەر ئامادەیی حکومەتی کوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەمەبەستی چارەسەریی کێشەکانی بەردەم.

ناوبراو هەروەها هەناردەی نەوتی کەرکوک لەڕێی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جیهانی تورکیای بەهەوڵێکی گرینگ زانی.