ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە: جوگرافیای ڕامیاریی هەرێم ڕێگرە لەبەردەم پێکهاتنی دەوڵەتی تاکلایەنە
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی ڕایده‌گه‌یێنێت: "هه‌رێمی کوردستان تووشی دابه‌شبوونێکی جوگرافی ڕامیاری بۆته‌وه هەر به‌و هۆیه‌شه‌وه بێتوو لایەنێک تەنانەت 90%ی کورسییه‌کانیش به‌ده‌ست بهێنێت ناکرێ تاکلایه‌نه دەسەڵاتداری سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان بکات".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی وتی: "دۆخی هه‌رێم له ئێستادا زۆرجیاوازە چونکە هەرێم لەباری جوگرافیاوە به سه‌ر دوو زۆندا دابه‌ش بوووه و هیچ لایه‌نێکیان ناتوانێت هه‌ژموونی خۆی به سه‌ر لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌دا بسه‌پێنێت و ئه‌گه‌ر 90% ده‌نگه‌کانیش به‌ده‌ست بهێنێت ناتوانێت حوکمی کوردستان بکات".
ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر له ڕووی جوگرافیاوه سه‌یری یه‌کێتی و پارتی بکه‌ین، هه‌ردووکیان یه‌کسانن و جیاوازی ناکرێت له‌وه‌ی کامیان ده‌نگی زیاتریان له‌وه‌ی دیکه به‌ده‌ستهێناوه بۆیه ده‌بێت ئه‌و دوو حزبه ڕێکبکه‌ون له پێکهێنانی په‌رله‌مان و حکوومه‌ت له هه‌رێم".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی ته‌ئکیدی له‌وه‌ش کرده‌وه: "که‌ی توانرا داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێم ببنه داموده‌زگای نیشتمانی نه‌ک حزب، ئه‌وکات لایه‌نی براوه‌ی یه‌که‌م ده‌توانێت به بێ کێشه و به ته‌نها پرسی پێکهێنانی حکوومه‌ت یه‌کلایی بکاته‌وه".