مەسعود بارزانی گەییشتە بەغدا
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە گەییشتە بەغدا
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە سومریەنیوز، نووسینگەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: کە بارزانی شەوی ڕابردوو گەییشتووەتە بەغدای پێتەختی عێراق.
مەسعودبارزانی لە ڕەوتی ئەم گەشتەی دا لەگەڵ کۆمەڵێک لە کاربەدەستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان و ھەروەھا عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران و موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان دیدارو وتووێژی دەکات.
ئەمە یەکەم سەردانی بارزانی بۆ بەغدایە لە پاش بەرپاکردنی گشتپرسیی جیا بوونەوەو سەرھەدانی توندوتیژی لە کەرکوک.
یەکێک لە بەرپرسانی پاراتیش کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی عێراق دا ڕایگەیاندووە: ئامانج لە گەشتەکەی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە دەوڵەتی تازەی عێراق بە سەرۆکایەتیی عادڵ عەبدولمەھدی و پێداگرتنی لە سەر پێویستیی کۆتایی ھێنان بە تەواوی ناکۆکییەکانی ئێستای نێوان بەغداو ھەولێرە.