یەکیەتی : تورکیا داوای سزای هیچ سەرکردەیەکی ئێمەی نەکردووە
نووسینگەی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی رەتیکردەوە، کە تورکیا داوای سزادانی چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی حیزبەکەی کردبێت.
بەپێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم ، نووسینگەکە رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، کە گوایە "بەهۆی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سزای چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکیەتی دەکەن هیچ بنەمایەکی نییە و تورکیا ئەو داوایەی لە مەکتەبی سیاسی نەکردووە".
نووسینگەی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی راشیگەیاندووە "یەکێتی لەهەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەو دیموکراسییانەی کێشەی گەلی کوردستانو لەم پێناوەشدا باج و قوربانی زۆر داوە".
هەروەها رایگەیاندووە لەهەمان کاتدا پابەندین بە ڕاگرتن و پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و هاوسەنگانە و رێزگرتنی دراوسێتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە".
بەپێی زانیارییەکان تورکیا داوای سزدانی هەریەکە لەبڵێسە جەبار فەرمانو ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامانی سەرکردایەتیو سالار مەحمود پەرلەمانتاری حیزبەکەی کردووە.