مەسعود بارزانی: گەشبینم لەحاند چارەسەریی ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا
"مەسعود بارزانی" سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی، هۆو هەگەرەکان، ئامانج و ئەنجامەکانی گەشتەکەی بۆ بەغداو و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی و حیزبیی عێراقی شیکردەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ "مەسعود بارزانی" سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا سەفەر بۆ بەغدای لەئاراستەی چارەسەریی ناکۆکیی نێوانیان و بەدەست خستنی هەندێ تەبایی نامەی بەرایی ، بە سەرکەوتووانە لێکدایەو.
ناوبراو لە بەشێک لە قسەکانیدا دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بەئیجابی لێکدایەوەو وتی: دەبێ کێشەو گرفتەکانی کوردستان لەگەڵ بەغدا لەڕێی تەبایی و ڕێککەوتن چارەسەر بکرێ.
بارزانی هەروەها ڕایگەیاند: لەمەڕ چارەسەریی ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا لەبواری سیاسی، ئاسایشی، ئابووری و ... گەشبینم، بەڵام هیچ وادەیەک بەخەڵک نادەم.
بارزانی وتیشی: "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، ئاشنای گیروگرفتەکانی کوردستانەو هیوادارین لەگەڵ بەڕێزیان ڕێگاچارەی شیاو بدۆزینەوە.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران وتورکیاو وڵاتانی دیکە لەئاستێکی گونجاو و شیاودایەو شایەتی پێشکەوتنی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی پەیوەندییەکانمان دەبین.
مەسعوود بارزانی پێنج شەممەی ڕابردوو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ژمارێک لە کاربەدەستانی حکومەتی لەوان عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران، محەممەد ئەلحەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنە سیاسییەکان لەوان نوری مالکی، عەممار حەکیم، هادی عامری و حەیدەر عەبادی دیداری کرد.