ناردرانی بریندارانی کیمیایی ھەڵەبجەی ھەرێمی کوردستانی عێراق بەرەو ئێران
دوو هه‌زار و 400 بریندارى چه‌کى کیمیایى ھەڵەبجەی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ چارەسەری ڕەوانەی ئێران دەکرێن.
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستىی هه‌ڵه‌بجەی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە:پشکنین بۆ دوو هه‌زار و 400 بریندارى چه‌کى کیمیایى کراوەو بەو ئەنجامە گەییشتوون کە سه‌رجه‌میان دەبێ بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ى وڵاتـى ئێران بکرێن.
سنوور حامید جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستىی هه‌ڵه‌بجەی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ھەر لە شاری هەڵەبجەدا بەڕێوەچوو جەختب کرد: کۆمەڵێک لە به‌رکه‌وتووانى چه‌کى کیمیایى پاش ئه‌وه‌ى دۆسییه‌کانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى کراوه، ئێستا لیژنه‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به هاوکارى ده‌زگاى ژیان پشکنینیان بۆ ده‌که‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه وتوووشیەتی: له ئه‌مڕۆوه کاره‌کانى لیژنه‌که ده‌ستی پێ کردووه و سه‌رجه‌م ئەو بریندارانەی که وه‌ک بەرکەوتووی چه‌کى کیمیایى دۆسییەیان هه‌یه ده‌نێردرێنه وڵاتى ئێران، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى پێویستىی زۆریان به نه‌شته‌رگه‌ى هه‌یه وه‌ک نه‌خۆشییه‌کانى چاو و هه‌ناسه‌دان "
بە قسەی ئەم بەرپرسەی ھەرێمی کوردستانی عێراق،له قۆغى یه‌که‌مدا نزیک به 60 که‌س له دانیشتووانى هه‌ڵه‌بجه و دۆڵى بالیسان پشکنینان بۆ کراوەو، پاشتر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئەو ناوچانەى کە لە سەردەمی سەددامی دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراق دا بوردومانی کیمیایی کراون، قۆناغ به قۆناغ ڕه‌وانه‌ى وڵاتى ئێران ده‌کرێن.
سەددام دیکتاتۆری لەنێوچووی عێراق لە سەرڕدەمی دەستەڵاتی خۆی دا بە کەڵک وەرگرتن لەو چەکە کیمیاییانەی کە لە لایەن دەوڵەتانی ڕۆژئاواوە ڕادەستی کرا بوو زۆرێک لە ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێران و عێراقی بوردومان کرد کە بەرچاوترین نمونەی شاری ھەڵەبجە بوو کە لە چاونووقانێکدا کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە پێنج ھەزار کەسی لێ کەوتەوە.