ئاسمانی تورکیا بەرووی فڕۆکەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i353435-ئاسمانی_تورکیا_بەرووی_فڕۆکەکانی_فڕۆکەخانەی_سلێمانی_دەکرێتەوە
پێشبینی دەکرێت پێشهاتنی سەری ساڵ واتە پێش دەستپیکردنی ساڵی نوێی زاینی ٢٠١٩ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێبکرێتەوەو ئاسمانی تورکیاش بەڕووی فڕۆکەکانی لە سلێمانیەوە دەفڕن و دەچن بۆ سلێمانی بکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2018 05:57 Asia/Tehran
  • ئاسمانی تورکیا بەرووی فڕۆکەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکرێتەوە

پێشبینی دەکرێت پێشهاتنی سەری ساڵ واتە پێش دەستپیکردنی ساڵی نوێی زاینی ٢٠١٩ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێبکرێتەوەو ئاسمانی تورکیاش بەڕووی فڕۆکەکانی لە سلێمانیەوە دەفڕن و دەچن بۆ سلێمانی بکرێتەوە.

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی هەرێم کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە "سپی میدیا"ی راگەیاند" دوای ئەو پەرەسەندنانەی لەنێوان تورکیا و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە رووە پۆزەتیڤەکەیدا روویداوە، پێشبینی دەکرێت پێش هاتنی ساڵی نوێ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی بکرێنەوە".

ئەو هەنگاوەی حکومەتی تورکیا دوای ئەوە دێت کە ماوەیەکە لەسەر ئاستی جیاجیا پەیوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە دەسەلآتدارە لە ناوچەکانی سلێمانی بەرەوپێش دەچن.ئەو پەرەسەندنانەی پەیوەندیەکانی تورکیا و یەکێتی لە سەردانەکی چاوش ئۆغۆلو وەزیری دەرەوەی تورکیا دێت کە ١١ تشرینی یەکەم سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرهەم ساڵح کردو لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و لاهوری شێخ جەنگیش ئامادەی بوون.

هەروەها باڵوێزی تورکیا و سەرقونسڵی تورکیا لەهەرێم لەم ماوەیەی رابردوودا چەندان سەردانی هەولێر و سلێمانیان کردووەو لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی کۆبوونەتەوە.لەهەفتەی رابردووشدا هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکانی سلێمانی هشت بارەگا و ئۆفیسی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانیان داخست کە بەرێکخراوێکی نزیک پەکەکە لە رووی فیکری و سیاسیەوە ناسراوە، ئەم هەنگاوەش لەلایەن سەرقونسڵی تورکیاوە لە هەرێم پێشوازی کرا.