وشداری لە بارەی دۆخی نالەباری دانیشتوانی شەنگاڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i353481-وشداری_لە_بارەی_دۆخی_نالەباری_دانیشتوانی_شەنگاڵ
ئەندامێکی بارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی رەوشی نالەباری 52 هەزار کەس لە دانیشتوانی شەنگاڵ و نەبوونی ئاسایش و راژەکاریی پێویست بۆ ئەوان ، وشداری دا و گوتی ئەم کەسانە پێویستیان بە هاوکاری خێرا هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2018 04:39 Asia/Tehran
  • وشداری لە بارەی دۆخی نالەباری دانیشتوانی شەنگاڵ

ئەندامێکی بارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی رەوشی نالەباری 52 هەزار کەس لە دانیشتوانی شەنگاڵ و نەبوونی ئاسایش و راژەکاریی پێویست بۆ ئەوان ، وشداری دا و گوتی ئەم کەسانە پێویستیان بە هاوکاری خێرا هەیە .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، مەحما خەلیل فەرمانداری پێشوی شەنگاڵ لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ئێستاکە شەنگاڵ لە هەموو راژەکاریە پێویستەکان بێبەشە و هیچ راگەیشتنێک بۆ ئەم دەڤەرە نیە .

ئەندامەکەی پارتی وتیشی دوای کەوتنی شەنگاڵ دانیشتوانی ئاوارە بون و بە دوای ئازادکرانی ، 13 هەزار بنەماڵە بریتی لە 52 هەزار کەس ، گەڕانەوە بۆ ئەم ناوچەیە ، بەڵام ئەم کەسانە لە هەموو راژەکاریە بنەڕەتیەکان بێبەشن و لە دۆخێکی خراپ دان  .

نابراو وشداری دا وەرزی سەرما گەیشتووە و هەموو رێگاکانی گەیاندنی فریاگوزاری و هاوکاری داخراون .

مەحما خەلیل  وێڕای داوای هەنگاونانی بەپەلەی رێکخراوە و ناوەندە نیودەوڵەیتەکان ،  دواجار گوتی جیا لە دانیشتوانی شەنگاڵ ئێستاکە سێ هەزار کەس لە کوردانی ئێزدی لە چیای شەنگاڵ ماونەوە و ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان .