ڕەخنە گرتن لە سەفەری باڵوێزی تورکیا لە بەغدا بۆ کەرکووک
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە ڕەخنە گرتن لە کردەوەی باڵوێزی تورکیا بۆ کەرکووک ئەو کارەی بە واتای دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو پارێزگایە زانی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ئەحمەد عەسکەری وێڕای ڕەخنە گرتن لە سەفەری فاتح یلدیز باڵوێزی تورکیا لە ئێراق بۆ کەرکووک ؛ وتی : ئەو کارەی ناوبراو بە واتای دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک دێتە ئەژمار . ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک وتیشی کە تورکیا خۆی بە خاوەنی کەرکووک دەزانێ و هەر بەو بۆنەوە بە خۆی ئیزنی دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک ئەدات و زۆربەی دەسوەردانەکان لە کاروباری پارێزگا ئەنجام ئەدرێت . ڕۆژی هەینی ڕابردوو باڵوێزی تورکیا لە ئێراق سەردانی کەرکووکی کردووە و لە سەردانی لە بازاڕی مێژوویی کەرکووک کە لە ئاگرکەوتنەوەی چەن ڕۆژی ڕابردوو سووتاوە وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئەو بازاڕە لە شوێنەواری مێژوویی ئیمپڕاتوڕی عوسمانیە ڕایگەیاند کە تورکیا ئەو بازاڕەی ئاوادان کردووەتەوە و خەساری بازاڕیانیش قەرەبوو دەکاتەوە . ناوبراو لە سەفەری پێشووی خۆی بۆ کەرکووک ئەوەی بە بەشێک لە تورکیا لە قەڵەم داوە و ئەو وتەگەلە ی ناوبراویش ڕەخنە و ناڕەزایەتی زۆری بە دوواوە بووە . لە لایەکی دیکەوە موحەمەد سەعوود لە بەرپرسانی بەرەی تورکمانی کەرکووک جەختی کرد کە سەفەری یلدیز بۆ کەرکووک د ەسوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو پارێزگایە ناێتە ئەژمار و ئامانج لەو کارەی تورکیا ڕاگەیندرانی پەیامی برایەتی و هاوژینی ئاشتیخوازانە لە ڕێگای بنیاتنانەوەی مێژوویی و قەرەبوو کردنەوەی خەساری هەموو کڕیارانی بازاڕە .