پێش گرتن بە چوونی چالاکوانانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سوریا
بەرپرسانی سەر سنووری دەروازەی سنووریی سیمالکا هەڵکەوتوو لەنێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، ڕێگەیان بە ژمارێک چالاکوانی هەرێمی کوردستان نەدا ڕوو بکەنە کوردستانی سوریا.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ماڵپەڕی هەواڵیی ژیان لە هەواڵێکدا ڕاپۆری دا، پەنجاو دوو کەس لە چالاکوانان، رۆژنامەنووسان و پەیامنێران و نووسەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە چوارچێوەی شاندێکدا بەنیازبوون بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەیەک لەژێر ناوی"پاکتاوی نەژادی و گۆڕینی داڕشتی حەشیمەتی و دیموگرافیای عەفرین" لەڕێی دەروازەی سنووریی سیمالکا هەڵکەوتوو لەنێوان هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، سەردانی کوردستانی سوریا بکەن.
بەپێی ئەو هەواڵە، بەرپرسانی دەروازەی سنووریی سیمالکا کە لە هێزەکانی بن فەرمانی پارتی دیموکراتی کوردستانن، پێشیان گرتووە بە تێپەڕینی ئەو تاقمە لە چالاکوانان لەو سنورەو نەیانهێشتووە سەردانی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا بکەن.
سەرباری چاوەڕوانی وپێداگریی چەندکاژێریی چالاکوانانی هەرێم، بەرپرسانی دەروازەی سنوریی سیمالکا، ڕێگەی تێپەڕین لەو دەروازەیان بەوان نەدا.
بەرپرسانی پارتی دیموکرات پێشتریش بە داخستنی دەروازەی سنووریی سیمالکا، پێشیان گرت بە هاتووچۆی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و ناوچە کوردنشینەکانی سوریاو ئەو کردانەیان بەرەوڕووی ناڕەزایەتی خەڵکی هەرێم و کوردەکانی سوریا بۆوە .