پارتی هەردوو بەربژاری بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم و حکومەت دیاریکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i353566-پارتی_هەردوو_بەربژاری_بۆ_پۆستی_سەرۆکی_هەرێم_و_حکومەت_دیاریکرد
پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی-شی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2018 10:26 Asia/Tehran
  • پارتی هەردوو  بەربژاری بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم و حکومەت دیاریکرد

پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی-شی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکرد.

 

بە پێی راپۆرتی سپی میدیا ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ( دوشەممە) ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیار لەبارەی هەردوو پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم درا.

وتیشی، "بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاندید کران".

وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەک بۆ سەردانکردنی لایەنەکان پێکهێنراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی لایەنەکان دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم.