گەشتی وەزیری کاروباری مرۆیی پۆڵندا بۆ هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i353929-گەشتی_وەزیری_کاروباری_مرۆیی_پۆڵندا_بۆ_هەولێر
وەزیری کاروباری مرۆیی وڵاتی پۆڵندا بەمەبەستی سەردانی کەمپی ئاوارەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان و یارمەتیدانیان و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەردانی هەولێری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2018 09:34 Asia/Tehran
  • گەشتی وەزیری کاروباری مرۆیی پۆڵندا بۆ هەولێر

وەزیری کاروباری مرۆیی وڵاتی پۆڵندا بەمەبەستی سەردانی کەمپی ئاوارەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان و یارمەتیدانیان و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەردانی هەولێری کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس ، "بیاتا کەمپا" وەزیری کاروباری مرۆیی پۆڵندا لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن "فەلاح مستەفا"ی بەرپرسی پەیوەندییە دەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لێکرا.

"زیاد ڕەئوف" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵندا لەوبارەوە ڕایگەیاند، ئامانجی "بیاتا کەمپا" لەو سەفەرە، دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و سەردانی کەمپی ئاوارەکانی نیشتەجێ لە هەرێمە.

ئەو گەشتە دوو رۆژ دەخایەنێ و کەمپا لەو سەردانەدا، پرسی تاووتوێی تایبەتی ئاوارە مەسیحی و ئێزدییەکان لە هەرێم و ڕێگاکانی یارمەتیدانی هەرێم بۆ راگەیشتن بە ئاوارەکان و دابین کرانی پێداویستییەکانیان، لێک دەداتەوە.