پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ گواستنەوەی سەربازانی ئەمریکی بۆ هەرێم، جۆرێک داگیرکەریی نوێیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i354742-پەرلەمانی_عێراق_ڕایگەیاند_گواستنەوەی_سەربازانی_ئەمریکی_بۆ_هەرێم_جۆرێک_داگیرکەریی_نوێیە
کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق، کردەی ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە بۆ کوردستانی عێراقی، بە جۆرێک داگیرکەریی نوێ و پێشێلکرانی سەروەریی ئەو وڵاتەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2018 06:19 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ گواستنەوەی سەربازانی ئەمریکی بۆ هەرێم، جۆرێک داگیرکەریی نوێیە

کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق، کردەی ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە بۆ کوردستانی عێراقی، بە جۆرێک داگیرکەریی نوێ و پێشێلکرانی سەروەریی ئەو وڵاتەیە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ئەلمەعلومە، عەبباس ئیسماعیلی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق بەڕاگەیاندنی هەواڵی گوێزرانەوەی سەربازانی ئەمریکی کە بێ ئاگاداریی حکومەتی ناوەندیی عێراق لە سوریا بۆ پێگە سەربازییەکان لە هەولێر گوێزراونەوە، وتی: ئەو کردەیە بەمانای داگیرکەری و پێشێلکرانی سەروەریی عێراقە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتر بەرپرسانی عێراقی نەیارەتیان کرد لەگەڵ گەڵاڵەی شیمانەیی هاتنی سەربازانی نوێی ئەمریکی بۆ خاکی وڵاتەکەیان.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە بیستی دیسەمەر پێی داگرت؛ هێزە ئەمریکییە کشاوەکان لە سوریا لە پێگەیەک لە هەولێر جێگیر دەکرێن.