شەش بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامیی دەستیان لەکارکێشایەوە
شه‌ش ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و حیزبه راگه‌یاندوە و هۆکاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ش بۆ سیاسه‌تی حیزبه‌که‌یان و ده‌ستێوه‌ردانی رابه‌ری گشتیی له ئۆرگانه‌کانی ئه‌و حزبه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردوەتەوە کە به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ی کانونی یه‌که‌می 2018، شه‌ش ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییان له سیاسه‌تی حیزبه‌که‌یان و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی رابه‌ری گشتی له‌سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و حزبه ڕاگه‌یاند، وابڕیاریشه له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوبکه‌نه‌وه.
ئه‌ندامه ده‌ستله‌کارکێشاوه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى بریتین له‌هه‌ریه‌ک له کامل مەحمود، حه‌مه‌دئه‌مین ئاشووری، موحسین محه‌مه‌د ئه‌ندامانى مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رباز خۆشناو، مه‌لا غه‌فور چه‌مچه‌ماڵی ، ئارام که‌مال، ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه.
سه‌رباز خۆشناو، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به دواڕۆژی راگه‌یاند که هۆکاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌یان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه که هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان له لای ڕابه‌ری ئه‌و حزبه قۆرخکراوه و ماوه‌ی دوو مانگیشه له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌که‌وه داوای به دامه‌زراوه‌کردنی ئه‌و حزبه‌یان کردووه، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.
وتیشی "جگه له‌و شه‌ش که‌سه ژماره‌یه‌کی زۆر کادیر و ئه‌ندامی دیکه له دوای ئێمه ده‌ستله‌کارده‌کێشنه‌وه".