دواخرانی وتووێژی پێکهاتنی نوێ دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق
وتووێژی پێکهاتنی نوێ دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە خولی دووهەمی ماوەیەک لەمەوبەر دەست پێکرا بوو، دواخراوە و هەتا ساڵی داهاتووی زایینی بەڕێوە ناچێ.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، لەحاڵێکدا کە سێ مانگ لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا پارتەکانی هەرێم لەسەر پێکهاتنی دەوڵەتی نوێ ڕێک نەکەوتوون و وتووێژی پێکهاتنی دەوڵەتیش کەتائێستا دوو خولی لەنێوان پارتی دیموکرات و دوو پارتی یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوە چووە، پێشی پێ گیراوە.
حەوتەی ڕابردوو شاندی وتووێژکاری پارتی دیمۆکرات بەسەفەرکردن بۆ سلێمانی ، خولی دووهەمی وتووێژەکان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستانی دەست پێکرد، بەڵام ئەم وتووێژانە ئەنجامێکی بەدواوە نەبوو و لە ئاگادارینامەی کۆتایی ئەم کۆبوونەوانە دوولایەن تەنیا لەسەر درێژەی وتووێژەکان پێداگرییان کرد.
ئەم وتووێژانە ئێستا و بە نیزیک بوونەوەی ساڵی 2018 ی زایینی و دەستپێکی ساڵی 2019 وەستاوە و هیچ شاندێک لە پارتی بۆ وتووێژ لەسەر پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی هەرێم سەردانی سلێمانی ناکات.
پارتی بە بەدەست هێنانی چل و پێنچ کورسی لە سەرجەم 111 کورسی پەرلەمانی کوردستان خاوەنی زۆرترین ژوماری کورسییەکان لە پەرلەمان بووە و بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی هەرێم و وەرگرتنی پۆستی دەسەڵاتی و گرینگ بە پشک و مافی یاسایی خۆی دەزانێ.