ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی یەکێتی نیشتمانی: ڕاگرتنی فڕینەکانی نێوان تورکیا وسلێمانی کردەوەیەکی سیاسیە
یەکێ لە ئەندامانی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاماژەدان بەمەکە هەوڵەکانی ئەم حیزبە بۆ دەسپێکرانی فڕینەکانی نێوان فڕگەی سلێمانی وتورکیا ناکارامە ماوەتەوە، کردەوەی ئانکارا لە ڕاگرتنی ئەم فڕینانەی بە سیاسی زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، بەرزان ئەحمەد کوردە" لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئیس ئین ئین ، وتی کە دەوڵەتی تورکیا لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی بە تاوانبارکردنی کاربەدەستانی پارێزگەی سلێمانی وپارتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە هاوکاری لەگەڵ پە.کە.کە هەموو فڕینەکانی نێوان تورکیا وفڕگەی سلێمانی ڕاگرتووە وهەوڵی ڕێبەرانی یەکێتی نیشتمانی بۆ هەڵوەشانی بایکۆتی ئەم وڵاتە لەدژی سلێمانی ناکارامە ماوەتەوە. ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق وتی کە کردەوەی تورکیا لە ڕاگرتنی فڕینەکانی نێوان ئەم وڵاتە وسلێمانی بە گشتیی سیاسی ولەدژی بەرژەوەندی خەڵکی سلێمانیە وبووەبە هۆی زیان گەیشتن لەوان وهەربەم هۆیەوە یەکێتی نیشتمانی درێژە ئەدات بە هەوڵی خۆی بۆ هەڵوەشانی ئەم بایکۆتە. ناوبراوهەروەها وتی کە ڕێبەران وئەندامانی پلە بەرزی یەکێتی نیشتمانی زۆرجار لەگەڵ کاربەدەستانی هاوپێوەند لە تورکیا وتووێژیان کردووە وپییان داگرتووە فڕگە لەڕیزی سامانە گشتیەکانە وچالاکیەکەی بەرژەوەندی شارومەندان دابین دەکات ودەبێ دەوڵەتی تورکیا بایکۆت لەدژی خەڵکی سلێمانی کۆتایی پێ بدات ولە بڕیاری ئەم دواییەی خۆی لە مەڕ درێژکردنەوەی سێ مانگەی ئەم بایکۆتانە پیداچوونەوە بکات. "بەرزان ئەحمەد کوردە" بە ئاماژەدان بەمەکە مژاری فڕگەی سلێمانی لە ڕاستی دامەسەلەیەکی ئیداری ئیجراییە ونابێ سیاسی بکرێت، ڕایگەیاند کە هەتا ئێستاکە هیچ کاتێک بۆ هەڵوەشانی بایکۆتی تورکیا لە دژی ئەم فڕگەیە دیاری نەکراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە یەکێتی نیشتمانی لە حەوتەکانی ڕابردوو دەستی داوە بە داسەپانی زەخت وگوشار لەدژی حیزب وپارت ولایەنەکانی نێزیک بە پە.کە.،کە لە سلێمای وبەرتەسک کردنی چالاکیەکانیان .