کۆچکردنی پێنج هەزار بزیشک وکادێری دەرمانی لە هەرێمی کوردستان
وتەبێژی وەزاڕەتی تەندوروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندکە بەشی تەندوروستی ودەرمانی هەرێم، بە هۆی کۆچکردنی پێنج هەزار کەس لە پزیشکان وکادێری دەرمانی بۆ دەرەوە لە هەرێم ، لەگەڵ کێشەی کەمبوونی پسپۆڕی دەرمان ڕووبەڕوو بووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئین ئارتی خالیس قادر ڕایگەیاند کە لەماوەی چوارساڵی ڕابردوو بە هۆی قەیرانی ئابووری هەرێم ، نەدانی مۆچەو شەڕی داعش، ٥هەزار کەس لە پزیشکان وکادێری دەرمانی وەزاڕەتی تەندوروستی ، لە هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە کە یەک هەزارکەسیان پزیشکان وپسپۆڕانن.ناوبراو ئاماژەی کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوویش زانکۆکانی زانستی پزیشکی هەرێمی کوردستان کەمترین ڕادەی وەرگرتنی خوێندکاری بە تایبەت لە لقەکانی نەشتەرگەری، هەبووە ووەزاڕەتی تەندوروستی هەرێم لەگەڵ کەمبوونی کادێر وهێزەکانی پزیشکی پسپۆڕ ڕووبەڕوو بووەتەوە. هەروەها ئامانج وەفایی بەرپرسیی کاروباری زانیاری گەیاندنی سەندیکای پیشەیی پزیشکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ژمارەی پزیشکانێک کە لە هەرێم کۆچیان کردووە لە ڕێژەی ڕاگەێندراو زۆر زۆرترە وئەگەر بێتۆ چارەسەر نەکرێت ئەم کێشە یەی هەرێم لە چوار ساڵی داهاتوو لەگەڵ قەیرانی جیدی کەمبوونی پزیشک وکادێری دەرمانی پسپۆڕ ڕووبەڕوو دەبێتەوە. بە پێی دوایین ئامارو سەرژمێری ، وەزاڕەتی تەندوروستی ودەرمانی هەرێمی کوردستان فرەتر لە ٢١هەزار هێزی ئینسانی هەیە کە حەوت هەزارو پانسەد کەس لەم ڕادەیە پزیشکان وپسپۆڕان پێکی دێنن کە لە ٧٦ نەخۆشخانە وناوەندی دەرمانی سەرقاڵی کارن. دیاردەی کۆچبەری لە چوارساڵی ڕابردوو بووە بە کێشەیەکی جیددی لە هەرێمی کوردستان ودەیان هەزار کەس لە خەڵکی هەرێم هەتا ئێستاکە وەکوو پەنابەر کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی تر وفرەتر لە ٣٠٠ کەسیشیان لە ڕیگای نایاسایی کۆچکردن گیانی خۆیانیان لەدەس داوە.