فەرماندەی پێشمەرگەی ئیزەدی: داعش لە دەوروبەری شەنگاڵ خەرێکی خۆ-ڕێکخستنەوەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i355192-فەرماندەی_پێشمەرگەی_ئیزەدی_داعش_لە_دەوروبەری_شەنگاڵ_خەرێکی_خۆ_ڕێکخستنەوەن
فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی ئیزەدی سەربە پارتی دێموکراتی کوردستان ، وشداری دا کە ئەندامانی داعش لە نێزیک شەنگاڵ وبەتایبەت لە ناوچە سنووریەکانی عێراق وسووریا خەڕێکی خۆ-ڕێکخستنەوەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2019 15:12 Asia/Tehran
  • فەرماندەی پێشمەرگەی ئیزەدی: داعش لە دەوروبەری شەنگاڵ خەرێکی خۆ-ڕێکخستنەوەن

فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی ئیزەدی سەربە پارتی دێموکراتی کوردستان ، وشداری دا کە ئەندامانی داعش لە نێزیک شەنگاڵ وبەتایبەت لە ناوچە سنووریەکانی عێراق وسووریا خەڕێکی خۆ-ڕێکخستنەوەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، قاسم ششو لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ڕەسمی پارتی دێموکراتی کوردستان وتی کە شەنگاڵ بە پێی ئازادکران لە چنگ داعش هێشتایش لە ئەمنیەت دا نیە وبە هۆی هەبوونی هێزە چەکدارە جۆربەجۆرەکان لەم ناوچەیە لە بەرهەڕەشەی ئەم هێزانە دان . فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە سەربە پارتی دێموکراتی کوردستان وتی کە لە حاڵی حازر ئەندامانی داعش لە دەوروبەری شەنگال وبە تایبەت لە ناوچە سنووریەکانی عێراق وسووریا ، لەوان لە ناوچەی بیعاج لە ڕۆژئاوای شەنگاڵ خەریکی ڕێکخستنی هەمدیسانی خۆیان بوونەوە بوونەتە هەڕەشەیەکی جیددی لەدژی ئەمنیەتی خەڵکی شەنگاڵ. ناوبراو پیداگری کرد کە شەنگاڵ بووە بە قوربانی کێشە سیاسیەکانی نێوان ڕەوت ولایەنە جۆربەجۆرەکان ودانیشتوانی شەنگاڵ تاوانی کێشە وئاڵوزیەکانی سیاسی نێوان حێزب وهێزە جۆربەجۆرەکانیان داوەتەوە وئەم هێزانە مافی خەڵکی ناوچە بنپێدەکەن. قاسم ششو وشداری دا کە دۆخی شەنگاڵ ڕۆژبۆ ڕۆژ خراپتر دەبێت ودانیشتوانی ناوچە بەدەس ناکۆکیەکانی سیاسی نێوان حیزب ولایەنەکان بە چۆک داهاتوون.