دەسپێکرانی گەشتی ئاسمانیی نێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و دیاربەکر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i355377-دەسپێکرانی_گەشتی_ئاسمانیی_نێوان_فڕۆکەخانەی_هەولێر_و_دیاربەکر
سەرۆکی ژووری بازرگانیی شاری ئامەد لە کوردستانی تورکیا، ڕایگەیاند: گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان فڕۆکەخانەی ئەو شارە لەگەڵ هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستانی عێراق دەس پێ بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2019 12:53 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی گەشتی ئاسمانیی نێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و دیاربەکر

سەرۆکی ژووری بازرگانیی شاری ئامەد لە کوردستانی تورکیا، ڕایگەیاند: گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان فڕۆکەخانەی ئەو شارە لەگەڵ هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستانی عێراق دەس پێ بووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "محەممەد قایا" سەرۆکی ژووری بازرگانیی و پیشەسازییەکانی شاری ئامەد لە کوردستانی تورکیا، لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی کوردستان٢٤دا وتی کە لەمانگی فێڤرییەی داهاتوو، گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان فڕۆکەخانەی ئەو شارە لەگەڵ هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق دەس پێ دەکرێ.

ناوبراو پێی داگرت، ئەو کارە کارتێکەریی زۆری دەبێ لەسەر برەوپێدان و پێشکەوتنی بواری بازرگانی، چونکە هەولێر دەروازەی تیجاریی گرینگ بۆ ئەو شارە دێتە ئەژمار.

هەروەها ناوبراو وتی کە ڕێژەی هەناردەی شاری ئامەد لە ساڵی٢٠١٨دا گەیشتە٢٠٠ملوێن دۆلار و بە دەسپێکی گەشتی ئاسمانیی نێوان هەولێر وئامەد، واپێش بینی دەکرێ کە لەمساڵی زایینیدا ئەو ڕێژەیە بەرز بێتەوە.