یەکیەتی نیشتمانی : پاوانخوازی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان دووپات ناکرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i355386-یەکیەتی_نیشتمانی_پاوانخوازی_دەسەڵات_لە_هەرێمی_کوردستان_دووپات_ناکرێتەوە
یەکێ لە ئەندامانی نوسینگەی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی ،وتی کە لەمەوبەدوا بە هیچ حیزبێک ئیزن نادرێت ئەرکانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بخاتە ژیر کۆنترۆڵی خۆیەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2019 13:47 Asia/Tehran
  • یەکیەتی نیشتمانی : پاوانخوازی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان دووپات ناکرێتەوە

یەکێ لە ئەندامانی نوسینگەی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی ،وتی کە لەمەوبەدوا بە هیچ حیزبێک ئیزن نادرێت ئەرکانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بخاتە ژیر کۆنترۆڵی خۆیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ڕزگار عەلی ئەندامی مه كته ب  سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ بەشی کوردی هەواڵدەری ئاناتۆلی ، دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانی بە ئاڵوزکاو زانی وپیداگری کرد کە لە نیوان حیزبە سیاسیەکان لە مژاری دامەزرانی دەوڵەتی نوێی ، هیچ جۆرە هاوئاهەنگێک وهاودەنگیک لەئارادانیە ./ ناوبراو ، بەرهەم هاتنی ڕیککەوتن لە نێوان حیزبەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دامەرزانی دەوڵەتی نوێی زۆر دژوار وەسف کرد. ئەندامی نوسینگەی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی وتیشی: لە لای یەکیەتی نیشتمانیەوە زۆردژوارە کە لەمەوبەدوا ئیزن بدات جارێکی تر هەمەو ئەرکانەکانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان لە لایەن حێزبێکەوە کۆنترۆڵ بکرێن. ڕزگار عەلی لە بارەی خۆلی نویی وتووێژەکانی نێوان یەکیەتی نیشتمانی وپارتی دێموکرات، بە پێویستی زانی کە دوولایەن لەم وتووێژانە لە پێناوی چارەسەر کرانی گیرەوکێشە وپرسەکانی بەردەم بە شێوەی ڕوون وشەفاف وئاسکرا وتووێژ بکەن. ناوبرا لە پێوەندی لەگەڵ وتووێژەکانی یەکیەتی نیشتمانی وپارتی دێموکرات لەسەر کەرکووک ، وتی: پیشتر لێژنەیەکی هاوبەش لە نێوان دوو حیزب لە پێوەندی لەگەڵ ئەم مەسەلە دامەزراوە، بەڵآم حیزبی دێموکرات دوای تەنیا یەک کۆبوونەوەی هاوبەش ،چوارمانگە کە وتووێژەکانی پچڕاندووە. ناوبراو گەڕانەوەی شیمانەیی دوکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکووک بۆ ئەم پوستەی بەکردەوەیەکی نایاسایی وبە پێچەوانەی حوکمی دادگەی عێراق زانی.