کوژراوێک و سێ بریندار لە تەقینەوەیەکی بۆمب لە نزیکی کەرکووک
کانونی دوھەم 06, 2019 14:55 Asia/Tehran
سەرچاوەیەک لە هێزی پولیسی کەرکووک ڕایگەیاند کە بە دوای تەقینەوەی بومبێکی چێندراوی داعش لە ناوچەی دبس لە دەڤەری کەرکووک کەسێک کوژراو و سێ کەسیش بریندار بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس سروان حامد عوبەیدی لە هێزەکانی پولیسی کەرکووک لە کۆڕی پەیامنێراندا ڕایگەیاند کە بۆمبی قەراخ جادەیی چێندراوی داعش لە ناوچەی دبس لە دەڤەری کەرکووک لە کاتی تێپەڕینی تڕوموبیلی کەسانی سیڤیل تەقیوەتەوە . ناوبراو وتیشی کە لەو تەقینەوەدا شاروومەندێکی سیڤیل کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بووە . هەروەها وتی کە دوای ئەو تەقینەوە هێزە ئاسایشیەکانی سەر بە ئەرتەشی ئێراق چوونەتە ئەو شوێنە و ئوپڕاسیونی گەڕانیان لە ناوچە دەس پێی کردووە بەڵام هیچ ئاکامێکی نەبووە.