زەریف گەیشتە هەولێر
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی فەرمیی لێکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەن خولەک لەمەوبەر گەیشتە هەولێر.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەیی هەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی فەرمیی لێکرا.
بڕیار زەریف لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیی سەرۆک وەزیران، مەسروور بارزانی بەرپرسی دەزگەی ئاسایش و هەواڵگریی هەرێم ، مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان و کاربەدەستانی باڵای دیکە هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە پرس و بابەتی جێی سەرنجی دوولایەن بەتایبەت پرسە بازرگانییەکان دیدار و وتووێژ دەکات.
"سەعدوڵڵا مەسعودیان" سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی پێشتر لە وتووێژ لەگەڵ کوردپرێس، بەشداری لە کۆبوونەوەی گەورەی ئابووریی ئێران و هەرێمی کوردستان" لە سلێمانی بە یەکێکی دیکە لە بەرنامە گرینگەکانی زەریف لەو سەفەرەدا راگەیاند و وتی: بڕیارە کۆبوونەوەیەک بە ناوی "کۆبوونەوەی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان" لە هۆتێل میلینیۆم"ی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی سەدان بازرگانی شارە جۆربەجۆرەکانی ئێراق لەوان لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، سەلاحەدین، هەولێر، دهۆک، سلێمانی و کەرکووکەوە بەڕێوە بچێ.
سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕاشیگەیاند کە هەموو بازرگانانی چالاک و بنیاتنەر لە پێوەندیی بازرگانیی ئێران وهەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەکەدا کە بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوە دەچێ، بەشدار دەبن.
مەسعوودییان چوونە سەر گۆڕ و بارەگای "جەلاڵ تاڵەبانی" سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێراق و ڕێبەری خوالێخۆشبووی یەکێتی نیشتمانی لە سلێمانی و بەشداری لە ئێوارەخوان بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستانی بە بەرنامەکانی دیکەی "محەممەد جەواد زەریف" لە سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان زانی.