گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی دەست پێ دەبێتەوە
بەشی پێوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند کە لێژنەیەک لە تورکیاوە بە مەبستی بوار خۆش کردن بۆ دەست پێ بوونەەی گەشە ئاسمانییەکانی نێوان ئەم وڵاتە و سلێمانی ، سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانیی کردووە و ئەو گەشتانە هەتا ١٠ ڕۆژی دیکە دەست پێ دەبنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ دانا سەعید" بەرپرسی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی؛ لە وتووێژ لەگەل کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "ئن.ئار.تی" ڕایگەیاند کە بایکۆتەکانی تورکیا دژ بە سلێمانی هەڵگیراوە و لێژنەیەکی تایبەت لە ناوەندی فڕۆکەوانی و گەشتی ئاسمانیی تورکیاوە هەر لەم ئاراستەیەدا و بۆ هەڵسەنگاندی پێوەر و ستانداردەکانی ئەمن بوون و فڕین و دەسپێبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و هەولێر، سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانی کردووە.
ناوبراو وتیشی: بە پێی ڕەزامەندیی تورکیا و پشت راست کرانەوەی شیاو بوونی باردودۆخ و لەبان بوونی کوالیتی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە لایەن لێژنەی تورکیاوە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی دەست پێ دەبێتەوە و ٢٤ی ژانڤییەی ٢٠١٩ یەکەم گەشتی ئاسمانیی نێوان تورکیا و سلێمانی پاش ١٥ مانگ راگیردران ئەنجام دەبێ.
بە وتەی بەرپرسی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی؛ بڕیارە لە یەکەم قۆناغدا، هەموو هەفتەیەک ٧ گەشتی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی و فڕۆکەخانەکانی تورکیا هەبێ و لە داهاتوودا هەژماری ئەو گەشتانە زیاتر دەبێ.