رێککەوتنی بەرایی پارتی و یەکیەتی بۆ ئاسایی کردنەوەی رەوشی کەرکوک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i356269-رێککەوتنی_بەرایی_پارتی_و_یەکیەتی_بۆ_ئاسایی_کردنەوەی_رەوشی_کەرکوک
نوێنەری یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان باسی وتووێژ و رێککەوتنی بەر ایی دەکات لە نێوان یەکیەتی و پارتی لە بارەی ئاسایی کردنەوەی رەوشی کەرکوک و دیاریکردنی پارێزگاری نوێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2019 05:25 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی بەرایی پارتی و یەکیەتی بۆ ئاسایی کردنەوەی رەوشی کەرکوک

نوێنەری یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان باسی وتووێژ و رێککەوتنی بەر ایی دەکات لە نێوان یەکیەتی و پارتی لە بارەی ئاسایی کردنەوەی رەوشی کەرکوک و دیاریکردنی پارێزگاری نوێ .

جەمال شکور لە دیمانەیەکدا لە گەڵ رووداو رایگەیاند یەکیەتی نیشتتمانیی دانوستانی لە گەڵ پارتی و حزبەکانی دیکەی کەرکوک لەسەر ئاسایی کردنەوی ەوشی کەرکوک و دیاریکردنی پارێزگاری نوێی ئەم پارێزگایە ئەنجامداوە و نوێنەرانی  یەکیەتی لەپەرلمانی عێراقیش دیدارێکیان لەم بارەوە لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامداوەە و بە ئاڕاستەی چارسەریی کێشەکانی ئیداری و کۆمەڵایەتی و سەربازیی و ئاسایشیی کەرکوک هەوڵئەدەن .

 نوێنەری یەکیەتی نیشتیمانیی لەپەرلەمانی عێراق وتیشی ، رێککەوتنی بەرایی نێوان پارتی و یەکیەتی بۆ ئاسایی کردنەوە رەوشی کەرکوک و دیاریکردڕنی پارێزگاری نوێ وەدەست هاتووە و ئەم دوو حزبە لە گەڵ حزبە تورکمایەیکان لە کەرکوکیش دیداریان بووە .

 لە لایەکی دیکەوە ریاز ساری کەهییە سەرۆکی حزبی تورکمان ئیلی بە رووداوی گوت لەم دانیشتنەدا بە پارتە کوردیەکان راگێندراوە پارێزگاری کەرکوک دەبێ لە دەورەی دو ساڵەدا دیار بکرێ و دوای کۆتایی دوو ساڵ بگۆڕدرێ و هەرکام لە لایەنەکان لە کەرکووک بۆ دوو ساڵ  ئەم پۆستەی بەدەستەوە بێ و بەڕێوەبردنی کەرکوکیش بە شێوەی سەتی 32 بۆ هەرکام لە لایەنەکان بە هاوبەشی ئەنجام بێ .

 هەروەها حاتەم تایی وتەبێژی ئەنجوومەنی عەرەبیی کەرکوک لە وتووێژ لە گەڵ رووداودا رایگەیاندووە ئەم دانیشتنانە دەتوانێ کێشەکانی کەرکوک چارەسەر بکات و بۆچوونی عەرەبەکانی کەرکوکیش لە لایەنەکانی کورد و تورکمان نزیکە .